کوردستانی
مووشه‌كێك له سلێمانى كه‌وته‌خواره‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
قائیمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ رایگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، مووشه‌كێك له سنورى قه‌ره‌داغ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه به‌ڵام زیانى گیانى نه‌بووه.
شیرین مەحموود، قایمقامی قه‌زاى قەرەداغ رایگەیاند "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له سنوری قه‌زاى قەرەداغ و لەنزیک گوندی تافان مووشەکێک کەوتووه‌تە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووه".
وتیشی "شوێنی مووشەکەکە 500 مەتر لە سەنتەری قه‌زا و ئاوەدانی دوورە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌وى رابردوو له شارى هه‌ولێر درۆنێكى شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان خرایه خواره‌وه.
ع
بیروڕا



