ئابووری
نرخى گۆشتی مریشك زیاتر هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نرخى گۆشتى مریشك له‌بازاڕه‌كان و كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان زیاتر هه‌رزانبووه و بۆ كیلۆیه‌ك 2000 هه‌زار دیناره.
به‌رهه‌م كامیل، خاوه‌نى نوسینگه‌ى كڕین و فرۆشتن به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى گۆشتى مریشك له‌كێڵگه‌كان بۆ 2000 هه‌زار دینار هه‌رزانبووه و زیاتر دابه‌زیووه".
وتیشى "بوونى بڕێكى زۆر له مریشك له‌كێڵگه‌كان هۆكارى هه‌رزانبوونه، ره‌نگه چه‌ند رۆژێكى تریش به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامبێت".
خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌ڵێن "بۆ یه‌ك كیلۆ مریشك سه‌رو 2500 دینار له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت، به‌و نرخه‌ى ئێستا له زیانى گه‌وره‌دان".
ع
بیروڕا



