کوردستانی
توركیا هه‌رێمى كوردستانى بۆردوومانكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سوپای تورکیا، بەچڕی سنوری قەزای ئامێدی تۆپبارانکرد و زیانێكى زۆرى ماددى هه‌بووه.
کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی cptـ ی ئەمه‌ریکی رایگه‌یاند "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، 48 جار تۆپبارانی گوندەکانی مژێ، کەفنە مژێ و سپیندارێ لە بەری گارە و چیای مەتینا لە پشتی گوندەکانی گوهەرزێ و بەلاڤا لە دەڤەری نهێلێ لە سنوری قەزای ئامێدی کرد".
باسى له‌وه‌شكرد "لە ماوەی 12 رۆژی ڕابردوودا، هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە کەمی کردبوو، بەڵام بە تۆپبارانکردنی گوندەکانی سنوری قەزای ئامێدی، ئەمڕۆ جارێکی تر سوپای تورکیا دەستیکردەوە بە لەشکرکێشی و هێرشی چڕ بۆسەر هەرێمی کوردستان".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه 12ى مانگى ئایارى ئه‌مساڵ په‌كه‌كه رایگه‌یاند "چالاكییه‌كانیان راگرتووه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتی".
ع
بیروڕا



