ئابووری

نرخی زێڕ دابەزینێكی بەرچاوی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ دابەزینێكی بەرچاوی تۆماركرد


مەودا میدیا-
دوای بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل و وەڵامدانەوەی لەلایەن ئێرانەوە، جارێكیتر نرخی ئەو كانزایە دابەزینێكی بەرچاوی تۆمار كرد.

رۆژی هەینی رابردوو بەهۆی دەستپێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران پێش داخستنی بازاڕەكان نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتە 3,450 دۆلار، بەڵام دوێنێ‌ و ئەمڕۆ ئەو نرخە دابەزی بۆ نزیكەی 3,375 دۆلار. 

پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"تەنها یەك هۆكار بووەتە هۆی دابەزینی نرخی زێڕ ئەویش هەواڵی پەیوەندیكردنی لێپرسراوانی باڵای ئێرانە بە چەند وڵاتێكی عەرەبییەوە بۆ قسەكردن لەگەڵ ئەمریكا و فشارخستنەسەر ئیسرائیل بۆ راگرتنی هێرشەكان و كۆتاییهێنان بە شەڕی نێوانیان". 

وتیشی"بازرگانان و كڕیارانی زێڕ تا ئێستا بەرچاویان روون نییە و نازانن كە دۆخەكە بە كوێ‌ دەگات، بۆیەش ئاراستەی نرخی زێَڕ روون نییە و پەیوەستە بە بەردەوامی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل یان كۆتاییهاتنی".
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan