ئابووری

چاره‌نوسى مووچه‌ به‌ نادیاریی ماوه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاره‌نوسى مووچه‌ به‌ نادیاریی ماوه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ نییه‌ و دیار نییه‌ چى رووده‌دات.

دارا سێکانیانی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى رایگەیاند "تا ئێستا هیچى شتێكى نوێ نییه‌ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و ناردنى پاره‌ بۆ هه‌رێم".

وتیشى "بڕیار وایه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو دادگاى فیدراڵیى عیراق كۆببێته‌وه‌ و له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بڕیاربدات".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دۆخى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم خراپه‌ و نزیكه‌ى دوو مانگه‌ مووچه‌ نه‌دراوه‌، حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق ده‌بێت كۆتایی به‌وه‌ بهێنن و رێکبکەون".

ع
Qaiwan
Qaiwan