کوردستانی
له هه‌ولێر درۆنێك كه‌وته‌خواره‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، درۆنێك له سنورى شارى هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه و تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه.
به‌پێى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "درۆنێک لە نزیک هەولێر، بەدیاریکراوی لە پشت گۆڕستانی پیرداودی ناحییه‌ی شەمامک کەوتەخوارەوە و دەنگێکی گەورە لە ناوچەکە بیستراوه و خه‌ڵك هه‌ستیان پێكردووه".
تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سنوره‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ى ئه‌و درۆنه بڵاونه‌كردوشوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌وى رابردووتر له هه‌ولێر درۆنێك له لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان خرایه‌خواره‌وه و هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو.
ع
بیروڕا



