ئابووری

بڕیارى دادگاى فیدراڵیی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌رانه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارى دادگاى فیدراڵیی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌رانه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی عیراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌بێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی په‌رله‌مانى عیراق رایگەیاند "بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە دراون تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دادگای باڵای فیدراڵیی سەبارەت بەو داوا یاساییەی ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران تۆماریان کردووە کۆدەبێتەوە، بەڵام رەنگە بۆ هەفتەی داهاتوو دوابکەوێت".

باسی لەوەشکردووە "ئەوەندەی ئێمە بەدواداچوونمان کردووە، دادوەرانی دادگاکە رایان وایە کە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عیراق نایاساییە".

وتیشى "بە ئەگەرێکی زۆرەوە فەرمانی سالاری لە بارەی داواکەوە دەردەکەن و بڕیارەکەش بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بە گشتیی دڵخۆشکەر دەبێت، بەڵام ئەمەش لەسەر کات ماوەتەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan