کوردستانی

عه‌لى باپیر واز له‌ كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی ده‌هێنێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


عه‌لى باپیر واز له‌ كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی ده‌هێنێت؟

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستان رایگه‌یاند، به‌نیازبووه‌ واز له‌ كۆمه‌ڵ بهێنێت به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی و مه‌كته‌بی سیاسیی رێگربوون له‌وه‌.

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی رایگه‌یاند "هەموو برادەرانی سەركردایەتیی و مەكتەب سیاسیی و دەستەی دامەزرێنەران زۆر ئیلحاح دەكەن وەك سەرۆك بمێنمه‌وه‌".

وتیشى "بەتەمابووم ناوی سەرۆكم لەسەر نەمێنێت، با كەسی یەكەمی كۆمەڵ نەمێنم، تا ئێستا سەركردایەتیی و مەكتەبی سیاسیی و دامەزرێنەران رازی نین بەوەی وازبهێنم".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بارودۆخەكەش زۆر گرژو ئاڵۆزو نەگونجاوە، خەڵكێك پێی وایە پێویست بەوە دەكات بمێنم، تا ئەم لەحزەیە من لەبەر دڵی برایان وتم باشە، وتیان خەڵكەكە متمانەیان بە كەسی دیكە نییە، وتم مەرج نییە وابێت، كەسی ترمان هەیە بتوانێت پیادە بكات وەكو كەسی دیكە".
 
باسى له‌وه‌شكردووه‌ "وەكو رابردوو سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی ناكەم دەبێت دەستكراوەبن و قسەیان بڕوات، بەو شێوەیە سەرۆكایەتیی كۆمەڵ دەكەم نەچمە ناو وردەكارییەكانەوە، خەریكی بابەتی ستراتیژی بم".

ع

Qaiwan
Qaiwan