ئابووری
راوه‌ماسى ده‌ستپێده‌كاته‌وه و ماسى هه‌رزان ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوو وه‌رزى راوه‌ماسى ده‌ستپێبكاته‌وه و به‌هۆیه‌وه ماسى له بازاڕه‌كان هه‌رزان ده‌بێت.
سامان ره‌حیم، ماسیفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕیار وایه له چه‌ند رۆژى داهاتوو قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسى هه‌ڵبگیرێت و وه‌رزى راوه‌ماسى ده‌ستپێبكاته‌وه".
وتیشى "گۆشتى ماسى كهمێگ گرانبووه، ئه‌گه‌ر راوه‌ماسى ده‌ستپێبكاته‌وه، بڕێكى زیاتر دهچێتهبازاڕو به‌هۆیه‌وه هه‌رزان ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یه‌ك كیلۆ ماسى له نێوان 7500 دینار بۆ 8500 دیناره له بازاڕه‌كاندا و به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى راوه‌ماسى نرخه‌كه‌ى هه‌رزان ده‌بێت".
ع
بیروڕا



