کوردستانی

شەڕی ئێران-ئیسرائیل خەریکە بەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕی ئێران-ئیسرائیل خەریکە بەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگرێت
مەودا میدیا-

میدیاکانی ئێران وێنەی ژمارەیەک چەک و تەقەمەنییان بڵاوکردووەتەوەو ئاشکرایانکردووە بەشێکیان لەسنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتووەتە ناو ئێران.

ئاژانسی تەسنیم رایگەیاند "هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر بارهەڵگریکی پڕ لە چەک و تەقەمەنیداگرتووە کە گرووپە جوداخوازەکان لە سنوورەکانی باکووری رۆژئاواوە هێناویانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم گرووپە جوداخوازانە، هاوکات لەگەڵ کردەوەکانی رژێمی زایۆنیستی، دەیانەوێت نائارامی لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای ئێران دروست بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی بارهەڵگرەکەدا ئەندامێکی گرووپەکە دەستگیرکراوە و ئەندامەکانی تری گرووپەکە بەرەو سنوورەکانی کوردستانی عیراق هەڵهاتوون".

باسی لەوەشکردووە "کەرەستەکانی ناو بارهەڵگرەکە بریتی بووە لە پێنج کلاشینکۆف و 21 نارنجۆک و 20 بارگەی تەقەمەنی و 22 مەخزەنی کڵاشینکۆف و نزیکەی دوو هەزار گوللە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan