کوردستانی
تورکیا هەرێمی کوردستانی بۆردوومانکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمرۆ هەینی، جارێكی تر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەچڕی بۆردوومانی زەوی گوندەكانی مێژێ، کەونەمژێ، سپیدار، گرگاشێیان لە سنوری ئامێدی کردوە و بەهۆیەوە زیانی گەورە بە رەز و پاوانی خەڵكی ناوچەكە كەوتوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە "لەئەنجامی بۆردوومانكردنی گوندەكانی ئامێدی ئاگریلێکی گەورە کەوتووەتەوە و دڵەڕاوكێی لای بۆ هاوڵاتییانیش دروستكردوە".
بۆردمانەكانی توركیا لەكاتێكدایە كە، چەند مانگێكە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا راگەیەندراوە و لەو چوارچێوەشدا پارتی كرێكرانی كوردستان (پەكەكە) خۆی هەڵوەشاندوەتەوە، بەڵام سوپای توركیا بەردەوام بۆردوومانی سنوری پارێزگای دهۆک دەكات.
ع
بیروڕا



