کوردستانی
لە هەولێر دوو درۆن خرانەخوارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە دوو درۆن لە هەولێر خراونەتەخوارەوە.
دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، لە نزیک گوندی دارەبەنی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندران و خرانە خوارەوە".
باس لەوەشکراوە "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان لێ نەکەوتەوە".
لە ماوەی 10 رۆژی شەڕی ئێران و ئیسرائیل، تا ئێستا نزیکەی 10 درۆن لە هەرێمی کوردستان کەوتوونەتەخوارەوە.
ع
بیروڕا



