ئابووری
حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت به‌داهاتى ناوخۆ مووچه دابه‌شبكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى ئابوورى باس له‌وه‌ده‌كات، حكومه‌تى هه‌رێم داهاتێكى زۆرى ناوخۆى له‌به‌رده‌سته‌و ده‌توانێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات.
سه‌نگه‌ر عیزه‌دین، شاره‌زاى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێم مانگانه‌ى داهاتێكى زۆرى نانه‌وتى له‌به‌رده‌سته، ئه‌مه جگه له داهاتى نه‌وتى فرۆشراوى ته‌نكه‌ر".
وتیشى "به‌و داهاته‌ى كه له‌به‌رده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شبكات".
باسى له‌وه‌شكرد "حكومه‌تى هه‌رێم بێ پلان و بێ بێباكه له‌وه‌ى چه‌ند مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دوابكه‌وێت، خه‌ڵك له‌وپه‌ڕى دۆخێكى خراپى دارایی و ده‌رونیدان، به‌ڵام حكومه‌ت بێ باكه‌و هیچ حسابێك بۆ ئه‌و دۆخه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناكات".
باسى له‌وه‌شكرد "حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت به خه‌ڵك بڵێت به‌غدا هۆكارى نه‌دانى مووچه‌یه و تاوانه‌كه بخاته ئه‌ستۆى به‌غداو پێیان بڵێت ئه‌وه ئه‌و به‌غدایه‌یه كه ده‌تانوت باشه‌و مووچه‌دواناخات".
ع
بیروڕا



