ئابووری
له‌باره‌ى برنجى ئه‌م مانگه‌ى به‌شه‌خۆراك روونكردنه‌وه ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌و برنجه‌ى له به‌شه‌خۆراك دابه‌شكراوه له پشكنین ده‌رچووه و گرفتى نییه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "برنجى ئه‌مجاره‌ى به‌شه‌خۆراك پێشتر له لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق پشكنینى بۆ كراوه".
وتیشى "دواتریش كه هاتووه‌ته كۆگاكانى ئێمه، به‌هه‌مانشێوه پشكنینى بۆ كراوه و هیچ گرفتێكى نه‌بووه و خه‌ڵك ده‌توانن به‌كارى بهێنن".
چه‌ند رۆژێكه له‌ناو هاوڵاتییان ناڕه‌زایه‌تیی و نیگه‌رانیی دروستبووه و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن برنجى ئه‌مجاره‌ى به‌شه‌خۆراك كوالێتى زۆر خراپه‌و كه‌ڵكى خواردنى نییه.
ع
بیروڕا



