کوردستانی

رۆژێكی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژێكی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمییە
مەودا میدیا-

بەپێی خشتەی پشووەکان رۆژی پێنجشەممە 2025/6/26، بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی، لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت و ئەوەش لە رۆژژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێم جێگیر کراوە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم راگەیاند "لە خشتەی تاقیکردنەوەکاندا ئەوە دیاریکراوە کە هەر رۆژێک تاقیکردنەوە هەبێت و بکەوێتە پشوو، رۆژی دواتر هەمان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژی پێنجشەممە تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی تێدا نییە، بۆیه هیچ تاقیکردنەوەک دواناخرێت و رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پشوو نییە و دەوامی فەرمییە، دەنگۆی پشوو راست نییە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan