ئابووری

عومەر گوڵپى: کەس نازانێت داهاتى فرۆشتنى نەوت چەندە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عومەر گوڵپى: کەس نازانێت داهاتى فرۆشتنى نەوت چەندە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان بە دابەشنەکردنی مووچە فەرمانبەرانی رووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو و بێ هیوایی کردووەتەوە.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "بەرپرسانی هەرێم دەیانەوێ بەبێ بوونی هیچ بەرپرسیارێتییەک خۆیان لە کێشەکان لەگەڵ بەغدا دەربازبکەن، لە کاتێکدا لەبری چارەسەر بوونەتە کێشە و ئەرک بۆ خەڵک".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داهاتی ناوخۆ لە گومرگ و باجەکان زیاتر لە 500 ملیار دینارە، بەڵام بەرپرسانی هەرێم لەم بڕە 350 ملیار دینار دەخەنەڕوو ، لە ساڵی 2024 و پێنج مانگی 2025دا واتە لە 17 مانگدا حکومەتی هەرێم خاوەنی پێنج تریلیۆن و 950 ملیار دیناربووە لە داهاتی ناوخۆ، تەنها لە بواری خەرجی بەگەڕخستنی فەرمانگەکان و وەزارەتەکان و خزمەتگوزاری مانگانە تەنها 120 ملیاری خەرجکردووە کە لە 17مانگەکەدا دەکاتە دوو تریلیۆن و 40 ملیار دینار".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەمساڵدا تەنها 199 ملیار 355 ملیۆن دیناری وەک داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغدا کردووە، بە خەرجی بەگەڕخستنەوە تەنها  دوو تریلیۆن 638 ملیار دینار، کە داهاتی ناوخۆ لە 17 مانگی رابردوودا پێنج تریلیۆن و 950 ملیار دیناربووە، کە سێ تریلیۆن 311 ملیار و 645 ملیۆن دیناریان بۆ ماوەتەوە کە دەتوانن مووچەی سێ مانگی پێ دابەشبکەن".

باسی لەوەشکرد "لەکاتی راگرتنی هەناردەی نەوت لە مانگی سێی 2023وە هەموو رۆژێک 320 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشن بە پالێوگەکانی خۆیان لەگەڵ تانکەر، واتە لە ماوەی 26 مانگدا 250 ملیۆن بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە ئەگەر بە 32 دۆلار بۆ هەر بەرمیللێک هەژمار بکرێت لە ماوەی ئەو 26 مانگەدا هەشت ملیار دۆلار داهاتی نەوتی هەبووە کە دەکاتە 11 تریلیۆن و 200 ملیار دینار".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan