کوردستانی
سیاسەتمەدارێکی عیراق بڕیارە مەترسیدارەکە ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سیاسەتمەدارێكی عیراقی ئاشكرایدەكات، ئەندامانی دادگای فیدڕاڵیی عیراق، لە لایەن ئەوانەی لەژێرەوە حوكمڕانیی عیراق دەكەن، هەڕەشەی كوشتنیان لێ كراوە و فەرمانیان پێ كراوە كە بڕیار لەسەر بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان نەدەن.
د. ئیسماعيل موسبیح ئەلوائیلی، سیاسەتمەداری عیراقی رایگەیاند "فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی عیراق، هەڕەشەی كوشتنی لە ئەندامانی دادگای فیدڕاڵیی كردووە و پێی وتوون كە ئێوە سەرپشكن یان دەستلەکاردەكێشنەوە یان سەری خۆتان و كەسوكارتان دەپەڕێندرێت، ئەمەش لە حاڵەتێكدا ئەگەر دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتننامەی خۆرعەبدوڵا و ناردنی مووچەی كوردستان بدەن".
باسی لەوەشکردووە "نەناردنی مووچە پیلانێكە بۆ زیانگەیاندن بە هەرێمی كوردستان".
هەروەها "زێدان پێی ووتوون ئێوە بڕیاری ناردنی مووچە مەدەن، ئینجا دەبینن چۆن فەوزا لە کوردستان دەخوڵقێنین"٠
ع
بیروڕا



