ئابووری
تا ئێستا 150 هه‌زار ته‌ن گه‌نم وه‌رگیراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له سه‌ره‌تاى پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى پرۆسه‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم تا ئێستا زیاتر له 150 هه‌زار ته‌ن گه‌نم وه‌رگیراوه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 150 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له جوتیاران وه‌رگیراوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین".
وتیشى "له پارێزگاى هه‌ولێر نزیكه‌ى 50 هه‌زار ته‌ن وه‌رگیراوه، له پارێزگاى سلێمانى 60 هه‌زار ته‌ن گه‌نم و له پارێزگاى دهۆك 40 هه‌زار ته‌ن گه‌نم وه‌رگیراوه".
بڕیاره له‌هه‌رێمى كوردستان 400 هه‌زار ته‌ن گه‌نم وه‌ربگیرێت و تائێستا كاتى داخستنى سایلۆكانیش دیارنییه.
ع
بیروڕا



