ئابووری
حكومه‌ت ده‌ست به پاشه‌كه‌وتكردن ده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆببێته‌وه و پرسى سه‌ره‌كى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت و ئه‌گه‌رى پاشه‌كه‌وتكردنیش هه‌یه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه بڵاوكراونه‌ته‌وه "ئەگەری دابەشكردنی مووچەى مانگى پێنج هەیە بە لێبڕینى رێژەی (30%)، ئه‌و پاره‌یه‌ش له داهاتى ناوخۆ دابینده‌كرێت".
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی خۆی بۆ مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەخاتەڕوو، بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدایە موچە دابەش دەكات، لە ئێستادا بڕیاری وەستاندنی سەرجەم خەرجییەكانی داوەو هەموو داهاتەكان بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نزیكه‌ى دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و تا ئێستاش دیار نییه به‌غدا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
ع
بیروڕا



