ئابووری
نرخى نه‌وتى سپى ماڵان هه‌رزانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له وه‌رزى هاوینداو به‌هۆى نه‌مانى خواست له‌سه‌رى، نرخى نه‌وتى سپى ماڵان هه‌رزانبووه و داوا ده‌كرێت خه‌ڵك ئێستا بیكڕن و بۆ زستانى هه‌ڵبگرن.
ئازاد سه‌رحه‌د، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نه‌وتى ماڵان هیچ خواستێكى له‌سه‌ر نییه و به‌هۆى ئه‌وه‌وه نرخه‌كه‌ى به‌ته‌واوى هه‌رزانبووه و ئێستا كه‌س لێى ناپرسێت".
وتیشى "یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ماڵان له ئێستا تا به‌رده‌م ماڵ 120 هه‌زار دینار ده‌كه‌وێت بۆ 200 لیتر له جۆرى زۆر باش".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "كه‌م كه‌م خه‌ڵك ده‌یكڕن، ئێستا كه هه‌رزانه خه‌ڵك ده‌توانن بیكڕن و بۆ زستانى هه‌ڵبگرن، چونكه له وه‌رزى باران بارین و زستان نرخه‌كه‌ى بۆ 170 هه‌زار به‌رزده‌بێته‌وه".
ع
بیروڕا



