کوردستانی
حكومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت مووچه دابه‌شبكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له رۆژانى داهاتوو شاندێكى به‌غدا دێنه هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "حكومه‌تى هه‌رێم له‌م كاتهداو تا چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، نیازى دابه‌شكردنى مووچه‌ى نییه ته‌نانه‌ت به داهاتى نانه‌وتیش".
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سه‌رۆكى حكومه‌ت چاوه‌ڕێى هاتنى ئه‌و شانده ده‌كات، له قسه‌كانى ئه‌مڕۆشدا به ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ى وت كه دابه‌شكردنى مووچه له ئارانییه".
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و وه‌زاره‌تى دارایی عیراقیش ده‌ڵێت "حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندنه‌بووه به رێككه‌وتنه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ وه‌ك خۆى".
ع
بیروڕا



