کوردستانی
كه‌ى شه‌قامى 100 مه‌تری سلێمانى ته‌واوده‌كرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی ئۆتۆبانی بابان، شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانی رایگه‌یاند، لە سەرەتای مانگى ئەیلولی 2026، قۆناغی یەکەمی شه‌قامی 100 مه‌تری ته‌واو ده‌كرێت.
ئاسۆ جه‌زا، سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی ئۆتۆبانی بابان رایگەیاند "قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مەتری كه ناسراوه به (ئۆتۆبانی بابان) له رۆژی 9-9-2026 ته‌واو ده‌كرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "له كیلۆمه‌تری دووه‌مه‌وه له‌ناوچه‌ی تاسڵوجه‌وه شه‌قامه‌كه دوو چین قیرتاوكراوه و ئێستا دانیشتوانی گونده‌كانی سنوره‌كه سودی لێوه‌رده‌گرن، بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ چینی سێیه‌می قیر تاوه‌كو كیلۆمه‌تری 23 كۆتایی بێت و به‌ته‌واوی ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامه‌كه بكرێته‌وه".
وتیشى "شه‌قامه‌كه به كواڵێتیه‌كی به‌رز دروستده‌كرێت كه تاوه‌كو ساڵی داهاتوو كێشه‌ی هاتوچۆ له‌و به‌شه‌ی شاری سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌كات".
ع
بیروڕا



