کوردستانی
پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوەو بەو پێیەش پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند"بەپێی پێشبینییەكانیان، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ بە رێژەی یەك بۆ دوو پلە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"سبەی شەممە، لە زۆربەی كاتەكاندا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ".
پلەی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆك : 42 پلەی سیلیزی
كەركوك : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :44 پلەی سیلیزی
گەرمیان :46 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
ئ پ
بیروڕا



