کوردستانی
نرخی ئەمپێری موەلیدە لە دوو شوێن شەش هەزار دینار جیاوازی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدەئەهلییەكان بۆ مانگی شەش لە شارەكانی هەرێم و هەندێك لە ناوچەجێناكۆكەكان نزیكەی شەش هەزار دینار جیاوازی هەیە.
دوێنێ هەینی، لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی ناحیەی پردێ-ی سەر بە قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای كەركوك نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی شەش بڵاوكردەوە و بۆ هەر ئەمپێرێكیش بڕی 3,000 بۆ 3,500 دینار بۆ هەر ئەمپێرێك دیاریكراوە، لە كاتێكدا لە شارەكانی هەرێم نرخەكە زۆر زیاترە.
خالد محەمەد، سەرۆكی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند"هەرچەندە هێشتا مانگی شەش كۆتایی نەهاتووە و نرخی ئەمپێریان دیارینەكردووە، بەڵام بە بۆچوونی ئەوان نرخەكە نزیكەی 9,000 دینار یان رەنگە كەمتر و زیاتریش بێت".
وتیشی"بەهۆی وەرزی گەرما و كەمی كارەبای نیشتمانییەوە ئەم مانگە موەلیدەكان زیاتر كاریان كردووە، بۆیە پێدەچێت ئەم مانگە نرخ لە مانگەكانی تر زیاتر بێت".
بە بەراوردكردنی نرخی یەك ئەمپێری كارەبای موەلیدەئەهلییەكان لە ناوچەجێناكۆكەكان و شارەكانی هەرێم دەردەكەوێت كە نزیكەی شەش هەزار دینار جیاوازییان هەیە.
ئ پ
بیروڕا



