ئابووری

ناوی هەزاران کەس دەسڕێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوی هەزاران کەس دەسڕێتەوە
مەودا میدیا-

پرۆسەی نوێكردنەوەی پسووڵەی خۆراک بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەردەوامە و بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێریش ئاشکرایکرد ناوی هەزاران کەس كە لە دەرەوەی وڵاتن یان کۆچی دواییان کردووە دەسڕێنەوە.

سیامەند قادر نانەكەلی، بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر رایگەیاند "بەردەوام جەختیان لە باشتركردنی جۆر و كوالێتی بەشەخۆراك و زیادکردنی بڕەکەی كردووەتەوە لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عیراق".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو کەسانەی دوو فۆڕمی خۆراکیان هەیە یەکێکیان دەسرێتەوە لەگەڵ ناوی هەزاران کەس کە لە دەرەوەی وڵاتن یان کۆچی دواییان کردووە  لەبەرانبەردا بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ بەشەخۆراكی ئەو كەسانە تەرخان كراوە بەكاردەهێندرێت بۆ باشتركردنی كوالێتیی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan