ئابووری

وەفدێکی باڵای بەغدا سەردانی هەرێم دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەفدێکی باڵای بەغدا سەردانی هەرێم دەکەن
مەودا میدیا-

رۆژی پێنجشەممە وەفدێکی تەکنیکی لە بەغداوە گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆکانیان لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و مووچە دەستپێکرد بڕیارە ئەمڕۆش وەفدێکی باڵا بۆ هەمان مەبەست بگاتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان، وەفدە باڵاکەی ئەمڕۆی بەغدا لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پرسی دەستپێکردنەوەی (هەناردەی نەوتی هەرێم، داهاتی ناوخۆ، مووچەی فەرمانبەران، تەوتینکردنی مووچە) بابەتی گفتوگۆکانی وەفدەکەی بەغدا دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan