کوردستانی

دەزگای ئاسایشی سێ تیرۆرستی مه‌ترسیداری كوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەزگای ئاسایشی سێ تیرۆرستی مه‌ترسیداری كوشت

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری عیراق لەڕووبەڕووبوونەوەیەکدا توانیان ئامر قاگعى سلێمان بەگ لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی لەناوبەرن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم هاتووه‌ "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای کۆکرنەوەی زانیاریی و بەدواداچوونی وردی سەلمێنراو و زانیاری هەواڵگری رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، 29ى مانگ، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای دەستنیشان کردنی شوێنی حەشارەگە و مانەوەی تیرۆریستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری عیراق، ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لەناوچەی پەڵکانە و تاوێرکەوە ئەنجامداو لەڕووبەڕووبوونەوەیەکی دەستەویەخە، توانرا ئامر قاگعى سلێمان بەگ لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی لەناوببرێت".
 
تیرۆریسته‌كانى به‌ناوه‌كانى "ئەیمەن جۆرج ئەحمەد ئەلعوبێدی نازناو(ئادەم) ئامر قاگعى سلێمان بەگ و تیرۆیست (حسێن عەلی خەڵەف حەبیب ئەلمەفرەجی) نازناو(ابو عەزرا) کە چەکداری گرووپەکە بووە و تیرۆریست (یەعقوب) نازناو(ئەبو جابان ئیرانی) سەربڕ و گوازەرەوەی تیرۆریستان بووە".

لە چالاکییەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، شوێنی مانەوە و مۆڵگەی تیرۆریستانیان خاپوور کرد.

ع
Qaiwan
Qaiwan