کوردستانی
سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه و جارێكى تریشى پرسى مووچه ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیی ده‌بێت.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌ك وه‌ڵام و ئاماده‌كارییه‌ك ده‌بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كه تیایدا هیچ باسێكى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌كرا.
پێشتر په‌رله‌مانتارانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى عیرا باسیان له‌وه‌ده‌كرد "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیار له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌درێت".
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، هۆكارى نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتن حكومه‌تى هه‌رێمه چونكه ئاماده‌نییه له‌سه‌ر نه‌وت رێككه‌وتن بكات له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ع
بیروڕا



