کوردستانی
ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق و فواد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق له پشكى پارتى له‌به‌غدا كۆببنه‌وه له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خاڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت له‌باره‌ى مووچه و نه‌وت و داهاتى ناوخۆ و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هه‌رێم و به‌غدا.
میدیاكانى نزیك له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڵاویانكرده‌وه "ئه‌مشه‌و سودانى و فواد حسێن له‌وباره‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن و كۆده‌بنه‌وه، دواتریش هه‌ر یه‌كه له مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجامده‌ده‌ن".
له لایه‌كى تریشه‌وه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه و پرسى سه‌ره‌كى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و رێككه‌وتن ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ع
بیروڕا



