ئابووری
عومەر گوڵپی: نابێت ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد کۆتا هەوڵ و پێشنیار لە بەغداوە بۆ کۆتایهێنان بە کێشەی مووچە و برسێتی خەڵکی کوردستان، پێچ و پەنای تێدا نییەو تەنها دوو وشەیەیاسا جێبەجێ بکەن، تا مووچەو بودجە بنێرین، ئەمەش قازانج و بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە.
عومەر گوڵپی، ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بە پێی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی (2023-2025) کە پەرلەمانتارانی کوردیش دەنگیان پێداوە، پێویستە هەرێمی کوردستان:
1-رۆژانە (400 هەزار) بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات بۆ فرۆشتنی، بۆ ئەوەی داهاتەکەی بچێتە ئەژمارێکی بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ وەک بەشدارییەک لە خەزێنەی گشتیی.
2-نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکات.
3-تەوتینی مووچە بکات( ئەمەیان دادگای فیدراڵی زیادیکرد)، بەغدا بۆ تەوتنی مووچە بە "هەژماری من"یش رازییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەرێمی کوردستان تا ئێستا ئەم سێ خاڵەی سەرەوەی جێبەجێ نەکردووە:
1-بە پاساوی جۆراو جۆری ناڕەواو نادیارو شاراوە، نەوت ناداتە سۆمۆو خۆی دەیفرۆشی بە تەنکەرو پاڵاوگە، سەیرە نەوت نەدەیت بە سۆمۆ تا بە (70 دۆلار) بیفرۆشێ، خۆت بە (32 دۆلار) بیفرۆشی، داهاتەکەش کەس نەزانێت چی لێدێت.
2-هەرێم داهاتی ناوخۆی رادەست نەکردووە بەو جۆرەی لە یاسادا هاتووە، کە ئەگەر نیوەی داهاتی ناوخۆ بێت ئەوە بەپێی ژمارەی خۆیان مانگانە (175 ملیار) دینارە، ئەگەر نیوەی داهاتی فیدراڵی بێت، ئەوە نیوەکەی مانگانە (95 ملیار) دینارە، هەرێم لە ساڵی (2024) تەنها پێنج مانگی ناردووە بۆ بەغدا زۆر کەمتر لەو بڕانە، لە (2025)یش چوار مانگی ناردووە، بەڵام هەر مانگێک هێندەی کەم کردوەەتەوە بەغدای تووڕە کردووە.
3-تەوتینی مووچەی نەکردووە، کە بریتیە لە رادەستکردنی ئەژماری بانکی مووچەخۆران بۆ ئەوەی مانگانە وەزارەتی دارایی فیدراڵی مووچەی راستەوخۆ بخاتە سەر، هەرێم نەیکردووە تا ئێستا، تەنانەت (هەژماری من)یشیان رادەست ناکەن.
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر هەرێم ئەم سێ بڕگەیە جێبەجێبکات، ئەوە نەوەک مووچەی مانگانە کە (یەک ترلیۆن) دینارە، بەڵکو لە بوارەکانی تری بودجە کە بریتین لە (تەواوی بەگەڕخستن، پەرەپێدانی پارێزگاکان، وەبەرهێنان) دەگاتە هەرێمی کوردستان کە مانگانە زیاترە لە (یەک ترلیۆن و600 ملیار) دینارە، ئەمەش مافی خەڵکی کوردستانە و دەرفەتێکە بۆ کۆتایهێنان بە قەیرانەکان".
ب ح

بیروڕا