کوردستانی
راپه‌ڕین... رۆژانه ده‌یان كه‌س كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وروپا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رێكخراوى گه‌نجانى راپه‌ڕین ئاشكرایكرد، رۆژانه ده‌یان گه‌نج له سنوره‌كه‌وه كۆچده‌كه‌ن بۆ ئه‌وروپاو شه‌و هه‌بووه 70 گه‌نج پێكه‌وه كۆچیان كردووه.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند "له سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕینه‌وه رۆژانه ده‌یان گه‌نج كۆچده‌كه‌ن بۆ ئه‌وروپا و له ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوو به ده‌یان هه‌زار گه‌نجى سنوره‌كه كۆچیان كردووه".
وتیشى "شه‌و هه‌بووه له یه‌ك كاتكدا 70 گه‌نج له راپه‌ڕینه‌وه كۆچیان كردووه، سه‌رجه‌میشیان به رێگاى قاچاخ و مه‌ترسیدار كۆچده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بێكارى و بێ خزمه‌تگوزارى و نه‌بوونى پرۆژه و خزمه‌تكردن، هۆكاری سه‌رۆكى كۆچى گه‌نجانى سنوره‌كه‌یه بۆ ئه‌وروپا".
ع
بیروڕا



