ئابووری

هه‌رێم و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى نوێ رێكده‌كه‌ونه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌رێم و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى نوێ رێكده‌كه‌ونه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ره‌شنوسێكى نوێى ئاماده‌كردووه‌ بۆ رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا.

به‌پێى ره‌شنوسه‌كه‌ى سودانى، حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندده‌كرێت مانگانه‌ 90 ملیار دینار داهاتى ناوخۆ بداته‌ به‌غدا و كه‌متر نه‌بێت، ته‌واوى نه‌وتى هه‌رێم له‌ رێگه‌ى سۆمۆوه‌ ده‌فرۆشرێت، ته‌نها 50 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌ ده‌درێته‌ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناوخۆ به‌كاریبهێنێته‌وه‌.

په‌رله‌مانتارێكى عیراق نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت له‌و باره‌وه‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌ر جۆره‌ رێككه‌وتنێك كه‌ ببێته‌ هۆكارى كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌كان و چاره‌سه‌رى مووچه‌ پێشوازى لێده‌كه‌ین".

وتیشى "مادام حكومه‌تى هه‌رێم ناتوانێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابین بكات، باشتره‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وێت و به‌غدا پاره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات، ناكرێت فه‌رمانبه‌ران بكرێنه‌ قوربانى".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا زیاتر له‌ دوو مانگه‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و تا ئێستا مووچه‌ى مانگى چواریان وه‌رگرتووه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan