کوردستانی

سبه‌ینێ له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

مه‌ودا میدیا-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند، چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامانجی سەرەکی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بوو.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند "لەتەواوی کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسکردن بوو لەچارەسەرکردن و دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران بە زووترین کات".

باسى له‌وه‌شكرد "سوپاس بۆ خودا گفتوگۆکان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەی لەبەغدا کۆبونەوەکان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێکەوتن". 

هه‌روه‌ها "لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم حکومەتی هەرێم و خودی سەرۆک وەزیران مه‌سرور بارزانی زۆر هاوکار بووە تا ئەو ئاستەی هەندێكجار دەستبەردری هەندێ مافی یاسایی هەرێم بووە لەو پێناوەدا".

ع
Qaiwan
Qaiwan