ئابووری
هەرزانبوونی نرخى دۆلار نرخى خۆراكى دانه‌به‌زاندووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركردووه، به‌ڵام نرخى خۆراك و كه‌لوپه‌ل له بازاڕ هه‌رزان نه‌بووه و وه‌ك خۆیه‌تى.
عه‌زیز نه‌جمه‌دین، خاوه‌نى ماركێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى خۆراك هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تى و دانه‌به‌زیووه، لهوكاتهوهى نرخى دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه نرخ گۆڕانكاریی به‌سه‌ر نه‌هاتووه".
وتیشى "بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك به‌راورد به رابردوو له‌نێوان 10 بۆ 15 هه‌زار دینار دابه‌زیووه، به‌ڵام نرخه‌كان وه‌ك خۆیانه به‌تایبه‌ت خۆراك و كه‌لوپه‌لى ماركێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌ندێك شت هه‌یه 250 بۆ 500 دینار دابه‌زیووه، به‌ڵام به‌گشتیی نرخى وه‌ك خۆیه‌تى، ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكان نرخ هه‌رزان نه‌كه‌ن، شته‌كه له‌ده‌ستى ئێمه نییه".
ع
بیروڕا



