کوردستانی

موسه‌نا ئه‌مین: دژى رێككه‌وتنین

مەودا میدیا - سلێمانی |


موسه‌نا ئه‌مین: دژى رێككه‌وتنین

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند، دژى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غداین، ده‌مانه‌وێت یاسا جێبه‌جێ بكرێت.

موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری عیراق لە فراكسیۆنی یەكگرتووى ئیسلامیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند "چارەنوسی مووچە بەستراوەتەوە بە هەڵوێستی حكومەتی هەرێمەوە، حكومەتی هەرێم تا كێشەی هەناردەی نەوت و لیستی مووچەو تەوتین و رادەستكردنی داهاتەكانی چارەسەر نەكات بەغدا ئامادەنییە كێشەی مووچە چارەسەر بكات، بەرپرسیاریه‌تییەكەشی دەكەوێتە ئەستۆی هەرێم".

وتیشى "حكومەتی هەرێم بەپێی یاسای بودجەو بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی دەبێت نەوت لە رێگەی سۆمۆوە بفرۆشێت، بەڵام حكومەتی هەرێم بەردەوامە لە تاڵانكردنی نەوت، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق، لەبەردەم ئیحراجییەكی گەورەدایە، لەكاتێكدا هەرێم نەوت رادەست ناكات و داهاتی ناوخۆش وەك پێویست نادات".

روونى كرده‌وه‌، حكومەتی هەرێم زانیارییەكان ئاشكرا ناكات، ئیرادەیەكی راستەقینە بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە لەلایەن هەرێمەوە بوونی نییه‌، حكومەتی هەرێم هیچ راستیەك بە خەڵك و ئێمە ناڵێت،  نابێت رێكبكەون دەبێت یاساو دەستور جێبەجێ بكەن، ئێمە دژی رێككەوتنین، دەبێت رێكبكەون لەسەر یاسا و بڕیارەكانی دادگا".

ع
Qaiwan
Qaiwan