کوردستانی
دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو بکوژى دهستگیركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان، لەبازگەی دەربەندیخان دوو تۆمەتباری هەڵهاتوو لەیاسایان دەستگیرکرد.
له راگهیهندراوێكى ئاسایشى ههرێم هاتووه "رۆژی 21ى حوزهیران، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی شەڕ لەنێوان سێ هاوڵاتیی لەقەزای خانەقین روودەدات و کەسێک بەچەقۆ لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە دەکوژرێت و دەستبەجێ شوێنی رووداوەکە بەجێدەهێڵن و هەڵدێن".
ههروهها "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەبازگەی دەربەندیخان هەردوو تۆمەتباری رووداوەکەی قەزای خانەقین دەستگیربکەن".
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ( 406 )لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
ع
بیروڕا



