ئابووری

نه‌جوا كاكه‌یی: پێویسته‌ به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌جوا كاكه‌یی: پێویسته‌ به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر به‌غدا پێویسته‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دابین بكات.

نه‌جوا كاكه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى پارتى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ دوو ساڵى رابردوو، هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ رێككه‌وتنیان كردووه‌ و پشكى هه‌رێمى كوردستان دیاریكراوه‌ له‌ یاساكه‌".

وتیشى "به‌پێى یاسا و ده‌ستور و رێككه‌وتنیش، له‌سه‌ر به‌غدا پێویسته‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات به‌ هه‌مان شێوه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق، بڕیارى دادگاى فیدراڵیش له‌و باره‌وه‌ هه‌یه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌غدا بیانوو به‌ هه‌رێم ده‌گرێت، ده‌یه‌وێت بڕیاره‌كانى خۆى به‌سه‌ر هه‌رێم بسه‌پێنێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan