ئابووری
بۆچى ته‌ماته و كوله‌كه هێنده هه‌رزانبووه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌رهه‌مێكى زۆرى جوتیارانى ناوخۆ له‌بازاڕدایه و پاره‌ش ناكات، ته‌ماته‌و كوله‌كه دوو له‌و به‌رهه‌مه‌ن كه له بازاڕدا پاره ناكه‌ن و 20 كیلۆ ته‌ماته له عه‌لووه به دوو هه‌زار دیناره.
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به ملیۆنان ته‌ن به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى جوتیاران پێگه‌یشتووه، به‌ڵام پاره ناكات و زیانێكى زۆر به‌ر جوتیاران كه‌وتووه".
باسى له‌وه‌شكرد "ته‌ماته ئه‌وه‌نده هه‌رزانه، ته‌نانه‌ت جوتیار پاره‌ى چنین و رنینى ته‌ماته‌كه‌ى بۆ ده‌رنایه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و خه‌رجى زۆره كه كردویه‌تى".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌ى ته‌ماته پاره ناكات بێ پلانى حكومه‌ته له دۆزینه‌وه‌ى بازاڕ بۆ به‌رهه‌مى ناوخۆ، ئه‌مه وایكردووه ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه فڕێ بدرێت یان جوتیار لێى نه‌كاته‌وه".
ع
بیروڕا



