ئابووری
41 گهڕهكى سلێمانى کارەبایان كرایه پرۆژهى رووناكى
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان، سەرجەم گەڕەكەكانی ناو سەنتەر شاری سلێمانی (ناو شەقامی بازنهیی مەلیك مەحمود) كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری.
دوای تەواوبوونی ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی رووناكی زیاتر لە 41 گەڕەكی ناو سەنتەری شاری سلێمانی و ژمارەیەك گەڕەكی دەرەوەی سەنتەری شار كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری كە لە 92 فیدەرەوە كارەبا وەردەگرن.
گەڕەکەکانیش بریتین لە:
(سێتوان _ زێڕینۆك _ خەبات _ یاڵەكەى خەبات _ شۆڕشى نوێ _ ابراهیم احمد _ كانیبا_ گوڵی شار _ گرین ستی _ شوقەكانی یەكگرتوو _ هۆمەرە كوێر _ گەڕەكى چیا _ نەخۆشخانەی هیوا _ نەخۆشخانەی انور شێخە _ نەخۆشخانەی سمارت _ سەرشەقام _ بەشێكی مامۆستایان _ وەیس _ جولەکان _ بەرانان _ گردی علی ناجی _ كانی ئاسكان _ عەقارى _ شێخ فەتاح _ شێخ محی الدین _ قالاوە _ چوارباخ _ شارەوانى _ حاجى ئاوا _ ئوتێل گراند میلینیۆم _ مامۆستایان _ باخان _ سەربەرزی _ مەجیدبهگ _ باخی سعید بەگ _ كارێزەوشك _ هەواری تازە _ شێخان _ رزگارى تازە _ زەرگەتە _ شەهیدانى زەرگەتە _ گردی ئەندازیاران _ بەشێكی بەرانان _ بەختیاری _ بەختیاری تازە)
بە گوێرەی ئامارەكان کۆی گشتی ئەو هاوبەشانەی كە لە سلێمانی چوونەتە ناو پرۆژەی رووناكی و کارەباکەیان دەبێتە بەردەوام بریتیە لە (140,000) هاوبەشی كارەبا كە (504,000) هاوڵاتی لێی سوودمەنددەبن، هەروەها (291) موەلیدەش كوژاونەتەوە.
ع
بیروڕا



