ئابووری
پارە بۆ پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په خەرجکراوەو کارکردن بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، پاره‌ى بۆ پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په خه‌رجكراوه و كارى تێدا ده‌كرێت.
ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ له ماوه‌ى رابردوو كاره‌كانى راگیرا به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره بۆ كۆمپانیاكه خه‌رجنه‌كرابوو".
وتیشى "بڕیارى خه‌رجكردنى بڕى هه‌شت ملیار دینارى هه‌بوو، دواتر پاره بۆ كۆمپانیاكه خه‌رجكراو و كاركردن له پرۆژه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه و له ئێستادا كاركردن به‌رده‌وامه تیایدا".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پرۆژه‌كه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات و كۆى پرۆژه‌كه سه‌رو 78 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت".
ع
بیروڕا



