گەلاوێژ  غوڵام

گەلاوێژ غوڵام

ژینگەدۆستی و گرنگییەکانی

لەسەر ئاستی جیهان، ژینگە گرنگیی زۆری پێ دەدرێت، لە هەمان کاتدا ژینگەی جیهانیش بەهۆی پێشکەوتنی پیشەسازیی و جەنگ و زۆربوونی دوکەڵی کارگەکان و زۆری هۆکاری دیکەیش، رووبەڕووی مەترسیی گەورە بووەتەوە، ئەوەی دەیبینین هەوڵی گشتگیر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە هەیە، بەڵام ئەوەش تێبینیکراوە وڵاتان بەتەواوەتی پابەند نابن بە جێبەجێکردنی ئەو رێوشوێنانەی بڕیاری لەسەر دەدرێن، ئەوە بووەتە هۆکاری زیاتر پیشبوونی ژینگە و مەترسیی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

جیا لە هەوڵی جیهانی کە گرنگیی زۆری هەیە بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە، هەوڵی تاک بە تاکی مرۆڤ رۆڵی باشی دەبێت لەوەی ژینگە پیستر نەبێت، بەو پێیەی مرۆڤەکان بەهۆی ژیان و کار و چالاکییەکانیانەوە راستەوخۆ پەیوەندیدارن بە ژینگە، لە ژیانی ئاسایی بیگرە، لە نانخواردن و ماڵ و بەکارهێنانی ئەو مادانەی ژینگە پیس دەکەن، تا دەگاتە سەیرانکردن و جێهێشتنی پاشماوەکان یان فڕێدانی بۆ ناو رووبار و ئاوەکان.

لەو رووە ئەکتیڤکردنی پرۆسەی هۆشیارکردنەوەی تاک زۆر گرنگە، ئەوەیش تەنها بە حکومەت ناکرێت، بەڵکو رێکخراوەکانی تایبەت بە ژینگە و سەندیکاکان و هەموو ئاستەکانی خوێندن لە باخچەی ساوایانەوە تا دەگاتە زانکۆکان و دواتریش ئەرکیان دەکەوێتە سەر و نابێت کەمتەرخەمیی تێدا بکەن، چونکە هەر کەمتەرخەمییەک واتا رێگەکردەوە بۆ زیاتر پیسبوونی ژینگە، ئەوەش هۆکاری زۆرتربوونی نەخۆشییەکان و بڵاوبوونەوەی پەتایە و بەهۆیەوە ژیانی هەزاران کەس کەوتوونەتە مەترسییەوە و رۆژانە دەبینین کاریگەرییە نەرێنییەکانی چەند زۆرە لەسەر ژیانی مرۆڤەکان.

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan