ئابووری
بیتكۆین و ئاڵتوون به‌رزبوونه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، نرخى بیتكۆین و ئاڵتوون به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد، بیتكۆینیش بۆ یه‌كه‌مجار هه‌نگاوێكى گه‌وره‌ى نا له به‌هێزى به‌هاكه‌ى.
نرخى یه‌ك بیتكۆین بۆ 116 هه‌زار و 560 دۆلار به‌رزبووه‌وه، واته 11 ده‌فته‌ر و 65 وه‌ره‌قه و 60 دۆلار، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه له مێژووى دراوه‌كه رووینه‌داوه و یه‌كه‌مجاره ده‌گاته ئه‌و نرخه.
له لایه‌كى تره‌وه، نرخى ئۆنسه‌ى ئاڵتوون بۆ 3340 دۆلار به‌رزبووه‌وه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو بۆ 3282 دۆلار دابه‌زى.
به‌رزبوونه‌وه‌ى بیتكۆین له‌كاتێكدایه، كۆتایی مانگى ئایار بۆ 77 هه‌زار دۆلار، 7 ده‌فته‌ر و 70 وه‌ره‌قه دابه‌زى.
ع
بیروڕا



