ئابووری

نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە


ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاند"بازاڕی نەوت لەوە تووندترە كە پێشتر پێشبینییان بۆ كردبوو ئەوەش دوای خەمڵاندنەكانی ئاژانسەكە كە بووە هۆكاری بەرزكردنەوەی نرخەكانی نەوت بەڕێژەی لە سەدا دوو".  
 
رۆژی هەینی پێش داخستنی بازاڕەكان نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور یەك دۆلار و 72 سەنت بەرزبووەوە و بە 70 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش یەك دۆلار و 88 سەنت بەرزبووەوە و بە 68 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
 
یەكێك لە هۆكارەكانی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەگەری كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی رووسیایە لە مانگەكانی داهاتوودا كە پاڵپشتیی زیاتری بۆ نرخی نەوت دروستكردووە. 
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan