ئابووری

وادەکەی درێژناکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەکەی درێژناکرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایکرد تاوەکو یەکی ئابی ئەمساڵ دەبێت تەواوی خێزانەکان خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆماربکەن بە پێچەوانەوە بەشە خۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا لە 75%ی هاوڵاتییان خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆمارکردووەو پرۆسەکەش زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد"دوای 1ی ئاب وادەی خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژناکرێتەوە، چونکە مەرج نییە هەموو کەسانی ناو فۆڕمەکانی پێشووی خۆراک ئامادەبن  بەهۆی ئەوەی بەشێک لە هاوڵاتییان کارتی نیشتمانییان نییە، یان کۆچی دەرەوەی وڵاتیان کردووە، یان کۆچی دواییان کردووەو ناوەکانیان نەسڕاوەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan