ئابووری
هه‌نگه‌وانان چاویان له به‌رهه‌مى هه‌نگوینه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ساڵى رابردوو هه‌نگه‌وانان نه‌بوونه خاوه‌نى به‌رهه‌مێكى باشى هه‌نگوین، به‌ڵام ئه‌مساڵ چاویان له‌وه‌یه به‌رهه‌مى هه‌نگوین باش بێت و قه‌ره‌بووى ساڵى رابردووش بكه‌نه‌وه.
هۆشمه‌ند ئه‌حمه‌د، هه‌نگه‌وان به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند "ساڵى رابردوو ساڵى هه‌نگوین نه‌بوو، له هیچ ناوچه‌یه‌ك به‌رهه‌مى هه‌نگوین نه‌بوو، هه‌نگه‌وانان هیچ سودێكیان پێنه‌گه‌یشت و به‌رهه‌مى باشیان نه‌بوو".
وتیشى "ئه‌مساڵ تا راده‌یه‌ك شیله هه‌یه و هه‌نگه‌وانانیش دڵخۆشن به‌وه‌ى به‌رهه‌مێكى باش هه‌بێت و لانى كه‌م قه‌ره‌بووى ساڵى رابردوو بكه‌نه‌وه، چونكه زۆرێك خه‌ڵك ئیش و كاریان له‌سه‌ر هه‌نگوینه، خه‌رجییه‌كى زۆر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مێكى زۆریان هه‌بێت و بژێوییان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگوینه‌یه".
به‌پێى ئاماره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانان، ساڵانه ئه‌گه‌ر گرفتى سروشتیی دروستنه‌بێت سه‌رو 500 ته‌ن به‌رهه‌مى هه‌نگوین ده‌بێت.
ع
بیروڕا



