ئابووری
نزیكه‌ى 800 هه‌زار هاوبه‌ش لێخۆش‌بوونیان بۆ كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم رایگه‌یاند، له ماوه‌ى لێخۆشبوونى به‌شێكى قه‌رزى ئاو، نزیكه‌ى 800 هه‌زار هاوبه‌شى ئاو له هه‌رێم لێخۆش‌بوونیان بۆ كراوه.
ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لێخۆشبوونى به‌شێكى قه‌رزى ئاو به‌رده‌وامه و ئه‌وانه‌ى پاره‌ى ئاو و قه‌رزى ئاو ده‌ده‌نه‌وه %20 لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌كرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "له ماوه‌ى لێخۆشبوو‌ن له پارێزگاى هه‌ولێر 360 هه‌زار هاوبه‌ش لێخۆش‌بوونیان بۆ كراوه، له پارێزگاى سلێمانى 184 هه‌زار هاوبه‌ش و له دهۆك 163 هه‌زار هاوبه‌ش و له هه‌ڵه‌بجه‌ش 63 هه‌زار هاوبه‌ش بووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "كۆى ئه‌و لێخۆشبوونه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتییان كراوه نزیكه‌ى 22 ملیار دینار بووه".
ع
بیروڕا



