ئابووری

نرخى گۆشتى ماسى هه‌رزانتر بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى گۆشتى ماسى هه‌رزانتر بوو

مه‌ودا میدیا-

تا دێت نرخى گۆشتى ماسى زیاتر هه‌رزان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌ 20ى مانگى رابردوو قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسى هه‌ڵگیرا.

سه‌روه‌ت جه‌میل، ماسیفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى گۆشتى ماسى هه‌رزانبووه‌، به‌راورد به‌ پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى راوه‌ماسى كه‌ 20ى مانگى رابردوو قه‌ده‌غكردن هه‌ڵگیرا".

وتیشى "یه‌ك كیلۆ ماسى تا 8500 دینار رۆشت كاتى قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسى، ئێستا یه‌ك كیلۆ به‌ 7250 دیناره‌ ماسى دوو كیلۆ بۆ سه‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ كه‌مێكى تریش دابه‌زێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نرخى ماسى بچوك له‌ خوار دوو كیلۆ له‌ شه‌ش هه‌زار دیناردایه‌ بۆ یه‌ك كیلۆ".

ع
Qaiwan
Qaiwan