ئابووری
له شه‌ش مانگدا 174 كیلۆمه‌تر رێگا قیركراوه و چاككراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له ماوه‌ى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵ به به‌هاى نزیكىهى حه‌وت ملیار دینار پرۆژه‌ى رێگاوبان كراوه و به‌شێكیشى له سنورى سلێمانى بووه.
ئاگرین عه‌بدوڵڵا، بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه بە مەودا میدیای راگه‌یاند "له ماوه‌ى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵ، توانراوه نزیكه‌ى 50 پرۆژه‌ى رێگاوبان و قیر له هه‌رێمى كوردستان بكرێت".
وتیشى "ئه‌و پرۆژانه له‌سه‌ر هه‌رسێ جۆرى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان و ئاسایی و داهاتى وێستگه‌كانى كێش بووه و بڕى بودجه‌كه‌ش زیاتر له حه‌وت ملیار دینار بووه بۆ هه‌موو ناوچه‌كان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "توانراوه زیاتر له 174 كیلۆمهتڕ رێگا چاكبكرێت و قیربكرێت و دروستبكرێت و بخرێته خزمه‌تى هاوڵاتییان و شۆفێران".
ع
بیروڕا



