ئابووری

به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت راگیرا

مه‌ودا میدیا-

دواى هێرشه‌كانى شه‌وى رابردووتر و ئه‌م به‌یانییه‌، كۆمپانیایه‌كى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌ هه‌رێم بڕیاریدا به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت رابگرێت.

كۆمپانیای (گەڵف كیستۆن)ی ئەمه‌ریكی لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاند "بەهۆی هێرشی سەر كێڵگە نەوتیەكانی نزیك لێیان، رێوشوێنی پێشوەختەیان بۆ پاراستنی كارمەند وشوێنەكانیان گرتوەتەبەر و بەشێوەیەكی كاتی بەرهەمهێنانی نەوتیان راگرتوە".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ کۆمپانیای (DNO) بەرهەمهێنانی نەوتی لە دوو کێڵگە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆى زاخۆ راگرت،راگرتنى کارەکان بەهۆى زیانەکانى هێرشە درۆنیەکانەوە بووه‌.

له‌ شه‌وى رابردووتره‌وه‌، چوارجار به‌ درۆن هێرشكراوه‌ سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم له‌ دهۆك و زاخۆ و چه‌ند شوێنێكى تر.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند "بە توندی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە سەركۆنە و شەرمەزار دەكات كە مەبەست لێی، لێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان و دروستكردنی مەترسییە لەسەر سەلامەتیی كارمەندانی سڤیلی كەرتی وزە".

ع

Qaiwan
Qaiwan