ئابووری
ئاردى ئه‌م مانگه‌ى به‌شه‌خۆراك زۆر كوالێتى و باشه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوبه‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئاردى ئه‌م مانگه‌ى به‌شه‌خۆراك زۆر كوالێتى باشه و داوا ده‌كه‌ین له هاوڵاتییان به‌كاریبهێنن.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگایی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنى ئاردى به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتییان و ره‌وانه‌ى بریكاره‌كان كراوه".
وتیشى "ئاردى ئه‌م مانگه زۆر باش و كوالێتییه و نانى لێ ده‌رده‌چێت و پێش دابه‌شكردنى تاقیكراوه‌ته‌وه زۆر باشه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له گه‌نمى ناوخۆ ئارده‌كه به‌رهه‌مهاتووه و داوا ده‌كه‌ین هاوڵاتییان به‌كاریبهێنن و نهیفرۆشنهوه یان به قسه‌ى بازرگانان نه‌كه‌ن".
ع
بیروڕا



